بۆ رێگرى لە تەشەنەکردنى ئاڵۆزییەکان لەوێ بوین

ئاسایش: شەوى رابردوو کەس دەستگیر نەکراوە

964+

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى هەرێم لەسەر رووداوەکانى درەنگانێکى شەوى رابردووى عەربەت هاتە دەنگ و دەڵێت، بۆ رێگرى لە تەشەنەکردنى گرژییەکان لەوێ بوون و کەسیش دەستگیر نەکراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە،”دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە نزیک شارۆچکەی عەربەت، بەهۆکاری رێگریکردن لە تێپەڕبوونی ژمارەیەک بارهەڵگر لەلایەن مامۆستایان و هاوڵاتيیان، سەرئەنجام بووە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا و چەند شۆفێرێک و هاوڵاتییەک بریندار بوون”.

باسى لەوەشکردووە، ئاسایش وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتی گیانی هەموو لایەک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گرتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.

جەختیش دەکاتەوە، له ئێستادا هيچ كەس دەستگيرنەكراوه و  هاوڵاتییە بريندارەكان لە نەخوشخانه نەماون.

تا دوێنێ بۆ ماوەى دوو رۆژ بوو، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ رێگرى لە تەنکەر و بارهەڵگرەکان رێگاى عەربەت سلێمانیان داخست، بەڵام شەوى رابردوو گرژى دروست بوو و ژمارەیەک رۆژنامەنوس و خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

34 ساڵە خۆپیشاندان و مانگرتن نەبووە حەمەی مانگری تێدا ن...

34 ساڵە خۆپیشاندان و مانگرتن نەبووە حەمەی مانگری تێدا نەبێت