ئەنجومەنی باڵای فەتوا
رێژە و ئەندازەی زەكات و سەرفیترەی ئەمساڵ دیاریكرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان، رێژە و ئەندازەی زەكانی ئەمساڵ و سەرفیترە و فیدییەی مانگی رەمەزانی دیاریی كرد.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025 بڵاویكردەوە، رۆژی 18.2.2025 ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژە و ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبووەوە، تێیدا دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی نرخی زێڕو زیوو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کرد:
یه‌كه‌م: رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەندازەی پارەی زەكات:
دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار
بۆ هەر ملیۆنێك بڕی 25 هەزار دینار زەكات دەدرێت
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بێت و رۆژی هەینیی داهاتوو چاودێریی مانگ دەكرێت.