رانیه‌ییه و به جبوورى ناساندوویانه
شەربەتچییەکی کورد نزیکەی 60 ساڵە لە حەویجە دوكانى هه‌یه
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
عەبدوڵای شەربەتچی نزیکەی شەست ساڵە دوکانی ساردەمەنی لە قەزای حەویجە هه‌یه، تاکە کوردە تا ئێستا لەو قەزایە له دوكانێك سەرقاڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیەتی، له ساڵانى 800 ـه‌كان به خانه‌واده‌وه له رانیه‌وه چوونه‌ته حه‌ویجه و له‌وێش به جبوورى ناساندوویانه.
عەبدوڵا حاجی مستەفا بلباس بە 964ـی وت، لە ساڵی 1967 دوکانی شەربەتی مێوژی هەیە، ئەوکاتە هه‌ر په‌رداخێك شه‌ربه‌تى بە پێنج فلس فرۆشتووه و کیلۆیەک مێووژی خۆشناوەتیش به 35 فلسى له هه‌ولێر ده‌كڕی، پێشتر بە بەفر شه‌ربه‌ته‌كه‌ى ساردی دەکرد به مه‌كینه‌ى كه‌بابیش شه‌ربه‌تى دروست كردووه.
وتیشی، لە سەردەمی دەسەڵاتی داع*ش* قەزاکەمان بەجێهێشت و چووینه شاری هەولێر، دواى رزگاركردنیشی له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن