سامپڵی خوێن لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

هەشت گۆڕی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجە دۆزراونەتەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هەشت گۆڕی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجە دۆزراونەتەوە و سامپڵی خوێن لە هاوڵاتیانی ناوچەکە وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بزانرێت تەرمی رۆڵەکانی ئەوانیان تێدایە یان نە.

چەند مانگ لەمەوبەر هەشت گۆڕی بەکۆمەڵ لە نزیک سەربازگەی بەگارە لە قەزای حەویجە دۆزرانەوە و مانگی 12ـی ساڵی رابردووش چوار گۆڕیان هەڵدرانەوە، ئەمڕۆ تیمێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق چوونەتە حەویجە بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لەو کەسانەی رۆڵەکانیان بێسەروشوێن بوون.

لە سنووری حەویجە چەند گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و کار لەسەر ئەوە دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوانیش هەڵبدرێنەوە و کەسوکاری قوربانییەکان ئاشکرا بکرێن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

چوار رۆژە لە سەماوە کار بۆ هەڵدانەوەی دوو گۆڕی دیکەی بە...

چوار رۆژە لە سەماوە کار بۆ هەڵدانەوەی دوو گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ دەکرێ

دوو گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە و پشکنینی DNA بۆ ئەنفالکرا...

دوو گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە و پشکنینی DNA بۆ ئەنفالکراوەکانی کۆیە دەکرێت