بەفر رێگەی لێ ونکردبوون

دوو شاخەوانەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای سێ رۆژ دۆزرانەوە

964+

ژووری هەواڵ

دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوون لە چیای ئەشتەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو شاخەوان بە زیندویی دۆزرانەوە و گوازرانەوە بۆ شوێنی سەلامەت.

دوو شاخەوانەکە رۆژی هەینی 21.2.2025 ویستوویانە بەسەر چیای ئەشتەران  لە نزیک شاری ئەزنای سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دا سەرکەون، بەڵام بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەوا رێگەیان لێ ونبووە و بێسەروشوێن بوون.

مەحمود ئەڵڵاهیاری، سەرۆکی دەستەی شاخەوانیی پارێزگای مەرکەزی بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، “ئەو دوو شاخەوانە تەنیا بۆ رۆژێک خواردنیان پێبوو، بۆیە بە درێژبوونی ماوەی بێسەروشوێنبوونیان نیگەران بووین، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی چیای ئەشتەران و لە نزیک دەریاچەی گەهەر دۆزرانەوە.”

نوسینگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای ئەزنا رایگەیاندووە، “بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا لە ناوچە شاخاوییەکان و بەفرابارین، بای بەهێز، و ئەگەری بارانبارین، بارودۆخ گونجاو نیە بۆ سەرکەوتنی سەلامەت” و سەرکەوتن بەسەر ئەو شاخانەدا قەدەغەیە.

ماوەی دوو رۆژە چارەنوسی دوو شاخەوان لە چیایەکی رۆژهەڵا...

ماوەی دوو رۆژە چارەنوسی دوو شاخەوان لە چیایەکی رۆژهەڵاتی کوردستان نادیارە