رێگاوبانی گەرمیان:

35٪ـی کارەکانی دروستکردنی رێگای مەزارگەی ئەنفالکراوان لە گەرمیان تەواو بووە

شۆڕش قادری

کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای مەزارگەی ئەنفالکراوان لە گەرمیان بەردەوامە و تائێستاش 35٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، ئیش و کار لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای مەزاری ئەنفالکراوەکان لە گەرمیان و بەیەکەوە بەستنی رێگای بینای نزیکی مەزارەکە و رێگای گوندی دێبنە و چاڵەسورک لە ناحیەی سەرقەڵا لە شاری کفری بەردەوامە و تا ئێستا 35٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

درێژی رێگاکە 6.4 کیلۆمەترە و  بەگوژمەی نزیکەی 500 ملێون دینار لە لایەن کۆمپانیای دەرسیمـەوە جێبەجێ دەکرێت.