دیمه‌نێكی فرۆكه‌ى كۆمپانیاى AEGEAN Airline كه له وێبسایته‌كه‌یان وه‌رگیراوه وێنه‌كه‌ى خواره‌وه‌ش له‌كاتى ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كان له فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر.
AEGEAN Airline له ئه‌سیناوه هاته هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ بۆیه‌كه‌مجار گه‌شتى راسته‌وخۆى نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنان ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێرى پایته‌خت بۆ یه‌كه‌مجار گه‌شتى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى یۆنان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ى یۆنانیش له ئه‌سیناى پیاته‌خته‌وه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر.
فڕۆكه‌كه هى هێلی ئاسمانی AEGEAN Airline یۆنانی بوو كه له‌مه‌ودوا گه‌شته‌كانی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ولێر بۆ ئه‌سینا ئه‌نجام ده‌دات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 23.2.2025 نیکۆلۆس ستێرگیولاس، کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دڵخۆشی خۆى راگه‌یاند کە یەکەمین فڕۆکە بەبێ وەستان لە یۆنانەوە گەیشتە هەولێر، ئەم هەنگاوە خەڵكی هەرێمی کوردستان و یۆنان زیاتر لەیەک نزیکدەکاتەوە.
دڵنیاییشی دا كه “دۆستە کوردەکانمان چێژ لە میوانداری و باشیی ئاستی گەشتەکانیان بەرەو یۆنان وەردەگرن”.
لای خۆشییەوە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشكراى كرد، له‌مه‌ودوا هەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو فڕۆكەخانە ئه‌نجام ده‌درێت.