قەزای کەلار
گەنجێک درایە بەر چەقۆ و گیانی لەدەست دا
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی رزگاری لە قەزای کەلار، کەسێک دراوەتە بەر چەقۆ و گیانی لەدەستداوە.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ى وت، “گەنجێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەیان کە درابووە بەر چەقۆ و گیانی لەدەستدابوو”.
“گەنجەکە کەسی لەگەڵدا نییە، نازانین ناوی چییە و تەمەنی چەند ساڵە”، رەفیق قادر وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، “کە ھێنرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا