یانزە گەڕەکی دهۆک بێ ئاو دەبن
میدیازان – عەمار عەزیز – دهۆک
بەهۆی دروستکردنی شەقامێکەوە، بۆ ماوەی چوار رۆژ هەشت گەڕەک لە دهۆک بێ ئاو دەبن.
فەرمانگەی ئاوی دهۆک دانیشتوانی ١١ گەڕەکی دهۆک ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەی سێشەممەوە، یەکی تشرینی دووەمەوە تا چوار رۆژی تر، بێ ئاو دەبن.
ڤەگێر ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دهۆک بۆ میدیازان روونیکردەوە کە هۆکاری بڕینی ئاوەکە پەیوەندارە بە دروستکردنی شەقامی ٣٠ مەتری و ئەو گەڕەکانەش دەکەونە سەر ئەو شەقامە.
“شوێنی ئەو بۆڕیە دەگۆڕین و دەیخەینە ژێر شۆستە، ئەمەش چوار رۆژ دەخایەنێت”.
گەڕەکەکان بریتین لە ماسیکا ئێک، ماسیکا دوو، ماسیکا کادران، گوندی ماسیکێ، زڕکا، کێڤڵا، شوقەکانی پاشا سیتی، زەری لاند، دابین دوو، کۆمەڵگای زڕکا و ماڵتا ئیسلام.
سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی ماڵانی دهۆک ژە ٧٢ هەزار هاوبەشی هەیە، رووباری دیجلەیە کە پڕۆژەی ئاوەکە دەکەوێتە سنووری قەزای سێمێل کە ٣٠ کیلۆمەتر لە دهۆکەوە دوورە.