گرافیک؛ 964+
بەهۆی غازەوە بووە
تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و گومان ده‌كرێت هه‌فته‌یەك بێت گیانى له‌ده‌ستدابێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
تەرمی گەنجێکی لەدایکبووی 1982 لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی دۆزرایەوە، سەرچاوەیەک دەڵێت هۆکاری مردنەکەی بەهۆی غازەوە بووە.
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سلێمانی بە 964 وت، کەمێک لەمەوبەر تەرمی هاوڵاتییەک لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
ئه‌م سەرچاوەیە به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا بكات، گومانى له‌وه هه‌یه كه ماوەی هەفتەیەک بێت ئه‌م هاوڵاتییە گیانی لەدەستدا بێت و هۆکاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شى بەهۆی غازەوە بووە.
سەرچاوەکە وتی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ئه‌م پارێزگایه کراوە.
لەسەر ئەم بابەتە 964 چه‌ند جارێك پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە کرد، به‌ڵام وەڵامی پەیوەندییەکان نەدرایەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن