دوو كه‌س بریندارن
تاكسییه‌ك له پردی حافیز كه‌وتووه‌ته خواره‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئۆتۆمبێلێكی ناكسی به‌هۆى رووداوێكی هاتوچۆوه له پردی حافیز كه‌وتووته خواره‌وه، ئه‌م زاناریانه‌ى كاروان میراوده‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران بۆ 964 ـى پشتڕاستكرده‌وه و وتیشی “تیمه‌كانمان به‌رێگاوه‌ن بۆ شوێنى رووداوه‌كه.
میراوده‌لی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئۆتۆمبێله‌كه خێزانێكی شارى هه‌ولێری تێدابووه، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر چووه له‌رێگادا به‌هۆى خێرایی و خلیسكانییه‌وه كه‌وتووه‌ته خوار پرده‌كه‌وه، به‌ڵام نه‌كه‌وتووه‌ته ناو رووبار‌ى حافیزه‌وه.
دوو له سه‌رنشینه‌كان به سووكى بریندارن و به‌ره‌و نزیكترین نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “ئێستا تیمه‌كانمان خه‌ریكن له‌رێگه‌ى كرێنه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رده‌هێنن”.