سنووری كەركوک

کچێکی تەمەن چوار رۆژ لەبەردەم مزگەوتێک دۆزرایەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە ناحیەی قەرەهەنجیر منداڵێکی تازە لەدایکبوو فڕێدراوە، بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی منداڵانیش لە کەرکوک لە ماوەی ئەمساڵ ئەوە یەکەم حاڵەتی منداڵ فڕێدانە لە لای ئەوان تۆماربکرێت.

رۆژی هەینی 21.2.2025 لە نزیک مزگەوتێکی ناحیەی قەرەهەنجیر منداڵێک تازەلەدایکبوو دۆزرایەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ناحیەکە رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵان کرا.
موعتەسەم عەزیز بەڕێوەبەری بەشی منداڵی نەبەکام لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک بە964ـی وت، دوای گەیاندنی ئەو منداڵە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ناحیەی قەرەهەنجیر بە نەخۆشخانە، سەرەتا بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیر بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ئێستا بارودۆخی زۆر باشە.

دەربارەی هێنانی منداڵی فڕێدراو بۆ نەخۆشخانەکەیان موعتەسەم وتی، “ئەم ساڵە ئەوە یەکەم حاڵەتە بگاتە دەستمان و ساڵی رابردوو یەک منداڵ و ساڵی پێشتریش واتا 2023 سێ منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكە، دوای گەیشتنیشیان بە نووسراوی دادوەری دادگای کەرکوک ئەو منداڵە دەدرێت بە خێزانێک بەخێوی بکەن وهەڵیبگرنەوە”.
دونیا کامەران کارمەندی بەشی منداڵە نەبەکامەکان لە نەخۆشخانەی منداڵان بە 964ـی وت، “ئێمە ئەو منداڵەی ناوی نەبێت دەبێت ناوێکی بۆ دابنێن لە بەر تەبەڵەکەی و ئەو کچەی دۆزراوەتەوە ناویمان ناوە تیبە، شیری پێدەدەین و دایبیکەی دەگۆڕین و دوای تەواوبوونی دەوامی شەفتی ئێمە، رادەستی شەفتی ئێۆارانی دەکەین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو منداڵەی دوێنێ لە خنكان رزگار كرا ئەمڕۆ مردن زەفەری ...

ئەو منداڵەی دوێنێ لە خنكان رزگار كرا ئەمڕۆ مردن زەفەری پێبرد