شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت

بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

خۆتان باش داپۆشن، چونکە تا دێت کەشەکە لە ناوچەکانی کوردستان ساردتر دەبێت و شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت، ئەمشەویش بەفرباراین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 23.2.2025 کەشەکە سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و هەندێ ناوچەى جیا جیا بەفر دەبارێت و لە شەودا دیاردەى بەستن و دروستبوونى شەختە دەبێت.

بۆ سبەی دووشەمەش کەشەکە ساردتر دەبێت، پلەی گەرما نزیکەی دوو پلەی بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە و لە کاتەکانى بەیانیدا شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 1 پلەی سیلیزی

دهۆک: 0 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 4 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 0 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 5 پلەی سیلیزی

شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەم...

شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەمێنێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە