"بیرۆکەکە وەک پێشبڕكێ و پردێك بەكاردەهێنین"

قوتابییە و ڤایرۆسێک بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاردەهێنێت

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی قوتابییەک پڕۆژەیەکی زانستیی هەیە و دەیەوێ لەڕێی ڤایرۆسێکەوە چارەسەری شێرپەنجە بکات.

ترێ تۆفیق قوتابی و خاوەنی بیرۆکەکە قسەی بۆ 964 كرد و وتی، “بە سەرپەرشتی مامۆستاکەم، ڤایرۆسێكمان دۆزیوەتەوە و بەكاریدەهێنین بۆ لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەیی، لەرێگەی گۆڕینی جیناتی ڤایرۆسەكەوە و دواتر دەرمان دەكەینە ناو خانە شێرپەنجەییەكەوە.”

“ڤایرۆسەکەمان وا دیزاین كردووە كە بچێتە ناو ئەو خانە هەوكردووە یان شێرپەنجەیەی كە بۆی دیاری دەكەین، لەڕێی كوتان یان هەر شێوازێكی دیكەوە بێت”، ترێ تۆفیق وای وت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بیرۆکەیە وەک پێشبڕكێ و پردێك بەكاردەهێنن، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بگات بەكەسانی پڕۆفیشناڵ و كۆمپانیا گەورەكانی دروستكردنی دەرمان.

پڕۆژەکەی ترێ تۆفیق لە چوارچێوەى 21مین ئۆڵۆمپیادى پڕۆژەى ناوخۆیى عێراق پێشکەش کرا كە قوتابخانەی یونایتد ساینس بەهاوبەشی زانكۆ و بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی سلێمانی ساڵانە بەڕێوەیدەبات  و تیایدا 250 بیرۆکە و پڕۆژەى قوتابیان خرانەڕوو.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەمساڵ لە سلێمانی 24 کەس تووشی ڤایرۆسی جگەر بوون

ئەمساڵ لە سلێمانی 24 کەس تووشی ڤایرۆسی جگەر بوون

"تۆ تووشى شێرپەنجە بوویت"

بانکی FIB پڕۆژەی بۆ خوێندکاران و قوتابیان هەیە

بانکی FIB پڕۆژەی بۆ خوێندکاران و قوتابیان هەیە