هەولێر
زمانی کوردی لە بەشێکی ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزەر زیاد کرا
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کۆمپانیای تۆیۆتا – عێراق بۆ یەکەمجار لە بەشی ئاوێنەی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆزەر زمانی کوردی زیاد کرد.
مەڕوان سەردار، فەرمانبەری فرۆشیار لە كۆمپانیاكە بە 964ی، وت، ئێستا کۆمپانیاكە زمانی کوردی بۆ بەشی ئاوێنەی ناوەڕاست زیاد کردووە، لە داهاتووشدا دەمانەوێت زمانی کوردی بۆ بەشەکانی تریش لە ئۆتۆمبێلەكە و ئۆتۆمبێلەكانی دیكەش زیاد بکەین، چونكە ئەمە بە پێویست دەزانین.
سێ رۆژە پێشانگەی ئۆتۆكار لە هەولێر كراوەتەوە و نمایشی ئۆتۆمبێلی تازە و داهێنان و گۆڕانكارییە نوێیەكانی تەكنەلۆژیا لە ئۆتۆمبێلەكان دەكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا