خورماتوو
ھاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
+964
سیروان خورشید- دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا ھاوڵاتییەک لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشت و سەیران، لە دەروازەی خورماتوو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکرا و کوژرا.
رزگار عەبدوڵا بەرپرسی راگەیاندنی بنکەی پۆلیسی کۆماری بە 964ـی وت، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە دەروازەی نەجولی خورماتوو روویداوە و ھاوڵاتییەکە بۆ گەشت رۆیشتووەتە ناوچەکە و لە کاتی گەڕانەوەیدا ئۆتۆمبێلێک دەستڕێژی گوللـەی لێکردووە و دەستبەجێ گیانی .لەدەستداوە، تەرمەکەشی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کراوە
وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و لێکۆڵینەوەکان روداوەکە بۆ کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتیی دەگەڕێتەوە و ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ھاوڵاتییەکە ناوی (ر. ع) و کوردە و تەمەنی 28 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی کۆماری قەزاکەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا