رووداوی هاتوچۆ
گەنجێکی 21 ساڵان لە کەرکوک گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی+کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای عەمەلە شەعبی لە رۆژئاوای کەرکوک گەنجێک گیانی لەدەست دا، تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرا.
دڵشاد حوسێن شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی بە هۆی خێرای لێخوڕینەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
شایەتحاڵەکە وتیشی، شۆفێرەکە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵە بە ناوی ناوی موهیب ئەرکان قەفتان و لە نەتەوەی عەرەبە، پاشان تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
زاخۆ
ژنێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسیش بریندار بوون
لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا
دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریداربوون
دوو کەسی دیکە بریندارن
کارمەندێکی تەندروستی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
"پارێزگای سەڵاحەدین"