خەڵکی چەمچەماڵن
حەوت شاخەوان بەفرێکی زۆریان بڕی و گەیشتنە قەڵا سارم
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
پێنج شاخەوانی خەڵکی چەمچەماڵ، بە رێبەری دوو شاخەوانی ماوەت و لەم بەفرە و کەشە ساردە توانییان بگەن بەشاخی قەڵا سارم، کە بەرزییەکەی دوو هەزار و 52 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریاوە.
قەڵا سارم، دەکەوێتە سنوری ناحیەی سیتەک لە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.
ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025، شەماڵ جەلال، سەرۆکی گروپی شاخەوانی چەرمۆ کە شاخەوانەکان پێک هێنەرین بە 964ی وت، ماوەیەکی زۆر بوو بڕیارمان دابوو گەشت بۆ ئەم شاخە بکەین، بەڵام وا دیاربوو لە بەر دووری ناوچەکە و سەختی دوامان دەخست.
هەر پێنج شاخەوانەکە دانیشتووی سنوری چەمچەماڵن، بەڵام یەکێک لەوانەی لەگەڵیان بوو، لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان کاری دەکرد، دوای خانەنشین بوونی لە ئەرکەکەی کە تەمەنی 60 ساڵە، لەگەڵیان چووەتە بەرزی شاخەکە، بەبێ کێشە توانیویەتی بەفرێکی زۆر ببرێ.
بەهۆی بەفر و ساردی ناوچەکە، گەشتەکەیان زیاتر لە چوار کاتژمێری پێ چووە و بەچوون و گەڕانەوەیان، ئەو گروپە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو 82 گەشتی گشتی و 39 گەشتی تایبەتیان ئەنجام داوە.
ئەم شاخەوانانە لەگەڵ دانانی حەوت تابلۆ لە شاخەکانی کوردستان، کە بچووکترین شاخەوان لەناویاندا تەمەنی هەشت ساڵە و گەورەترینیش 60 ساڵە، دەیانەوێت لەو چالاکییانەیان بەردەوامبن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا