لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت

خوێندنى باڵا: تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە داخراوی ئەنجام بدرێت

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لەمەودوا دەبێت پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە داخراوی ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.2.2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند رێنماییەکی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دەرکرد و دەڵێت، دەبێت گفتوگۆی ماستەرنامە و دکتۆرا بە داخراوی ئەنجامبدرێت و نە کەسوکاری خوێندکار نە هیچ میوانێکی تێدا بەشدار نەبێت، تەنيا رێگە بە نوێنەری خوێندنی باڵا، سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرەکەی، راگری کۆلێژ، سەرۆک بەش، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆ، بەرپرسی هۆبەری خوێندن و خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەدرێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی راگەیاند، رێنماییەکان لە رۆژی دەرچوونییانەوە کە ئەمڕۆوە دەکات، بە بڕیاری وەزیر دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

رێنماییەکی دیکەی نوێی وەزارەتەکە ئەوەیە کە پێویستە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردن زمانی توێژینەوەکە بزانن و بتوانن قسەی پێبکەن و لێی تێبگەن، ناشبێت سەرپەرشتیار و خوێندکار داوای مامۆستایەکی دیاریکراو بکەن بۆ سەرۆکی لیژنە.

ئەوەش هاتووە، پێویستە ئەو کەسەی دەکرێتە سەرۆکی لیژنە، پلەی زانستی لە مامۆستای سەرپەرشتیار بەرزتر بێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی رێنماییەکان کلیک لێرە بکە

زیاتر لە 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی باڵا زەو...

زیاتر لە 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی باڵا زەوی وەردەگرن