نەچن سزای لەدوایە

کردنەوەی هەژماری بانکی تا مانگی نیسان بۆ بریکارەکان درێژکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراک لە سلێمانی تا 1.4.2025، ماوەی کردنەوەی هەژمار بانکی درێژ کردەوە، تا ئەوکاتە بریکارەکانی خۆراک لە ناوەوە و دەرەوەی شار دەتوانن بچن هەژماری خۆیان بکەنەوە.

پلانەکە بەوجۆرەیە، هەر بریکارێک تا ئەوکاتە سەردانیان نەکات بۆ کردنەوەی هەژمار، رووبەڕوی سزای یاسایی دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیویەتی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.2.2025، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراک لە سلێمانی داوای کردووە، لەگەڵ خۆیاندا بریکارەکانی خۆراک، دوو وێنە، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و پێناسی بریکار ببەن لەگەڵ خۆیان بۆ کردنەوەی هەژمارەکە.

نوسراوی بازرگانی خۆراک لە سلێمانی؛

+964صورة من منصة (شبكة):