شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات

“لە ئێستاوە خۆتان بۆ سەرما توندەکە ئامادە بکەن”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شارەزایەکی کەشناسی باس لەوەدەکات، لە سبەینێ ئێوارەوە شەپۆلێکی بەھێزی باران و بەفر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “بە دوو قۆناغ شەپۆلێكی بەھێزی بەفر و باران شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەناو شاری کەلاریش بەفر دەبارێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”لە 23 بۆ 25ی ئەم مانگە شەپۆلێکی توندی سەرما ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، داوا لە ھاوڵاتیان دەکات لە ئێستاوە خۆیان بۆ ئەو سەرمایە ئامادە بکەن”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خۆتان بۆ بارانی بەلێزمە و بەفر حازر بکەن

خۆتان بۆ بارانی بەلێزمە و بەفر حازر بکەن