بۆ جەژنیش هەڵماندەپەڕێنێ

بۆکان هەورامی دوو بەرهەمی نوێی ئامادە کردووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند بۆکان هەورامی دوو بەرهەمی نوێی ئامادە کردووە و بەنیازە بۆ جەژنی رەمەزانیش گۆرانییەکی شاد بڵاو بکاتەوە.

بۆکان هەورامی قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “بەرهەمێکیان ئاوازی مامۆستا عەدنان کەریمـە، پێیداوم و حازرم کردووە بۆ کلیپ و ئەوەی دیکشیان ئاوازێکی هەورامییە و ئەویش ئامادەیە”.

ئاشکراشیکرد کە دەیەوێ بۆ جەژنی رەمەزان ئاوازێکی شاد و پڕ لە جۆش و خرۆش ئامادە بکات.

نەشیشاردەوە کە بۆ ئەو گۆرانییە بەرهەمێکی فۆلکلۆر هەڵدەبژێرێ، کە هەم کۆن بێ و هەمیش زۆر نەوترابێ.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بۆکان هەورامی یەکەم رۆژی زستان

بۆکان هەورامی یەکەم رۆژی زستان "باران"ی پێیە