دیمه‌نێكی كاتى چاندنى نه‌مامه‌كان ... وێنه: شاره‌وانى گۆپاڵه.
كارگه‌كان سنووره‌كه‌یان پیسكردووه
ساڵانه 60 نه‌مامى توو ده‌به‌خشێت و شاره‌وانى گۆپاڵه‌ش ده‌یچێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شارۆچكه‌ى گۆپاڵه‌ى سه‌ر به بازیان، ساڵانه كه‌سایه‌تییه‌ك 60 نه‌مامى توو ده‌به‌خشێت و تیمه‌كانى شاره‌اونیش له‌و شوێنانه ده‌یچێنن كه پێویستى به زیاتر سه‌وز بوونه.
كه‌سایه‌تییه‌كه رێباز عه‌لی، لێپرسراوی تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیانه و ساڵانه ئەرکی دابین کردنی نەمامەکانی لەئەستۆ ده‌گرێت.
ئاواره له‌تیف سابوراوه‌یی، سه‌رۆكى شاره‌وانى گۆپاڵه به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له سنوورى شارۆچكه‌كه‌یاندا ماره‌یه‌كی زۆرى كارگه‌ى جۆراوجۆر هه‌ن و كاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر پیسبوونى ژینگه هه‌یه، بۆیه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی.
وتیشی “60 نه‌مامه تووه‌كانى ئه‌مساڵ باڵایان نزیكه‌ى سێ مه‌تر ده‌بوو له‌چه‌ند شوێنێكی شارۆچكه‌كه چاندوویانه”.
تیمه‌كانى شاره‌وانى گۆپاڵه ساڵانه له ناوه‌ڕاستى مانگى شوبات تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى مانگى ئادار ده‌ست به چاندنى نه‌مامى جۆروجۆر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر بوونى ژماره‌یه‌كی زۆرى كارگه رێژه‌ى سه‌وزایی له سنووره‌كه‌یان زیاد بكه‌ن.