لە ساڵى نوێدا نزیکەى 60 هەزار چووەتە سەر هەر مسقاڵێک

“دنیا رووى لە کڕینى زێڕ کردووە، بۆیە نرخەکەى ئەوەندە بەرزە”

964+

وریا فەتاح

هەمووان چاوەڕێى دابەزینى زێڕن، بەڵام زێڕ گوێى لێ نییە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆش جارێکى دیکە لە بازاڕەکانى هەرێم نرخەکەى بەرز بووەتەوە و لەسەرى ساڵەوە تا ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک نزیکەى 60 هەزار چووەتە سەر نرخەکەى.

دنیا رووى لە کڕینى زێڕ کردووە

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2930 دۆلارە، لە کاتێکدا کۆتا رۆژى ساڵى پار بە 2609 دۆلار بوو، بەمەش یەک ئۆنسە سەروو 220 دۆلار بەرز بووەتەوە.

بەرمەبناى ئەو بەرزبوونەوەیە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 708 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 650 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 620 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 530 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە

کۆتا رۆژى ساڵى رابردوو نرخى زێڕ بەم شێوەیە بوو:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 643 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 590 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 563 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 483 هەزار دینارە.

هەندرێن وەرتى سەرۆکى سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر لە بارەى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ بە 964ـى وت،”هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى زێڕ ئەوەیە خواستى نێودەوڵەتى لەسەرە، دنیا رووى لە کڕینى زێڕ کردووە، کۆمپانیا گەورەکان و وڵاتانى وەک هیندستان و ئەمەریکا و سەنگافورا و چین و بازرگانان، زێڕ دەکڕن”.

وەک باسى دەکات، ئەو بەرزبوونەوەیە خواستى کڕینى لە بازاڕى ناوخۆ کەمکردووە، خەڵک پێویستى نەبێت نایکڕێت.

“جاران ئەگەر زاوایەک 30 مسقاڵ زێڕى کردبا 6500 دۆلارى تێدەچوو، ئێستا 15 مسقاڵ سەروو حەوت هەزار دۆلارە” هەندرێن وەرتى واى وت.

زێڕینگران له‌ كڕینى جۆره‌ زێڕێك ئاگادار ده‌كرێنه‌وه...

زێڕینگران له‌ كڕینى جۆره‌ زێڕێك ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌