رێگای سلێمانی – قەرەداغ داخرا

964+

دیلان محەمەد

بەهۆی بارینی بەفر و درووستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران، رێگای سلێمانی – قەرەداغ داخرا، بە وتەی هاتوچۆی شارەکە.

بەشی کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی شۆفێران و هاوڵاتیان رێگاکەیان داخستووە، بۆ ئەوەی کارەساتی دڵتەزێن بە رووداوی هاتوچۆ روونەدات.

رێگای قەرەداغ دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی سلێمانی، رێگایەکی سەخت و پڕ لە هەوراز و نشێوە، سلێمانی بە ناوچەی قەرەداغ و گەرمیان دەبەستێتەوە.

کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی وتیشی، ئامادەکاریی دەکەن بۆ داخستنی هەندێک رێگای تر، وەکو شاخی ئەزمەڕ و ئەو شوێنانەی تر کە بەهۆی بەفربارینەوە بەرەو سەختیی دەچن.

ئێستا لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری بەفر دەبارێت، چاوەڕێ دەکرێت تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەردەوام بێت.