پۆلیسی کەرکوک وادەڵێت: 

دەستگیر کردنی چوار کەس بە تۆمەتی ژن گۆڕینەوە دوورە لە راستییەوە

964+

توانا نەقی

لە کۆمەڵێک پەیج و مەڵپەڕی سۆشیاڵ میدا وا بڵاوکرایەوە گوایە لە کەرکوک چوار کەس بە تۆمەتی گۆڕینەوەی ژن دەستگیر کراون، هەرزوو وەزارەتی ناوخۆ هاتە دەنگ و دەنگۆکەی بە درۆخستووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە پەیج و سایتەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، سوکایەتی بە بەها و پرەنسیپەکانی کۆمەڵگەی عێراقی کراوە کە گوایە چوار کەس ژنەکانیان گۆڕیوەتەوە و دەستگیر کراون بەڵام ئەو هەواڵانە سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە.

دەشڵێت، دەبێت هاوڵاتیان باوەڕ بەو دەنگۆ و هەواڵانە نەکەن کە دەبنە هۆی تێكچوونی بەهاکانی کۆمەڵگا و بەهیچ شێوەیەک راستییان تیادا نییە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرکەس و لایەن و میدیا و سۆشیال میدیایەک هەواڵێ هاوشێوە و ناڕاست بڵاوبکاتەوە رێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزا دەدرێن.

روبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی کەرکوک و چەند تۆمەتبارێ...

روبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی کەرکوک و چەند تۆمەتبارێک روویدا