دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق:

“دەبێ دەستبەجێ ئینتەرنێتی کۆرەک تیلیکۆم ببڕێت”

964+

ژێوار خدر

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق داوا دەکات، کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕێت.

لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 18.2.2025 دەستەکە بڵاویکردووەتەوە هاتووە دەڵێت، دەستەکە بڕیاری داوە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی سزا دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و ئاشکرای کرد کە پێویستە  دەستبەجێی خزمەتگوزاری  ئینتەرنێتی کۆمپانیاکە رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە بەهۆی نەدانی قەرزەکانی و بەردەوامی سەرپێچییەکانیەوەیە و داواش دەکات کۆمپانیاکە پابەند بێت بە دانەوەی قەرزەکانی.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەستەکە پەیوەندییان بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە کۆمپانیای کۆرەک خۆی بەرپرس دەبێت لە قەرەبوو کردنەوەی بەشداربووانی، لەپێناو پاراستنی مافی بەکاربەرانی کۆمپانیاکە.

باسی لەوەشکردووە، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سکاڵای بەکاربەرانی کۆڕەک تیلیکۆم، سەبارەت بە پچڕانی خزمەتگوزارییەکان، لە هەمان کاتدا کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بەرپرسیار دەکات لە لێکەوتەکانی پچڕانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت.

ئانۆ جەوهەر: لەبارەی کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نامەیەکمان بۆ...

ئانۆ جەوهەر: لەبارەی کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نامەیەکمان بۆ سودانی ناردووە