لە پێنجوێن

لەسەر مادەی هۆشبەر داوا کرابوو، بەهۆی دزیکردن دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی پێنجوێن کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن لە کۆگایەک دەستگیر کرد، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تۆمەتبارەکە لەسەر ماددەی هۆشبەر سکاڵای دیکەشی لەسەرە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.2.2025، پۆلیسی سلێمانی رایەگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە کۆگاکەیدا کەلوپەلی لێ دزراوە، پۆلیسی پێنجوێن بەدواداچوونی کرد و لە گەرمک توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

“لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت، تۆمەتباری ناوبراو سکاڵایەکی دیکەی لەسەرە و لە یاریدەدەریەتیی ئاسایشی پێنجوێن داواکراوە بەپێی ماددەی 30 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

تۆمەتبارەکە تەمەنی 29 ساڵە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

گۆشتى ئاژه‌ڵى دزراویان فرۆشتووه‌ و پۆلیس ده‌ستگیرى ك...

گۆشتى ئاژه‌ڵى دزراویان فرۆشتووه‌ و پۆلیس ده‌ستگیرى كردن