بەرەو بەرزییە
بەرمیلێک نەوت 75 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
دواى دابەزینە بەردەوامەکانى دوو هەفتەى رابردووى، نرخى نەوت وا دوو رۆژە رووى لە بەرزییە و ئەمڕۆش 75 دۆلارى تێپەڕاند.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 18.2.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 38 سەنت دیاری کراوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 71 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بە رێژەى 67 سەنت بەرز بووەتەوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم مانگە رووی لە دابەزین کردەوە.