جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم:

“پێچەوانەی دەستوور و یاسا سوپا بەکاردەهێنرێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاردانەوەی بۆ رووداوەكانی ئەمڕۆی گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان، لە پۆستێكدا نووسیویەتی، ” پێچەوانەی دەستوور و یاسا سوپا بەکاردەهێنرێت”.

قوباد تاڵەبانی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “هێشتا مانگێک بەسەر پەسندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە تێپەڕ نەبووە، کەچی پێچەوانەی دەستوور و یاسا سوپا بەکاردەهێنرێت لە دژی خاوەنە رەسەنەکانی زەویوزاری سەرگەڕان”.

“ئێمە هەمیشە کارمان کردوە و هاندەر بووین بۆ بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان لە کەرکوک، بەکارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێکی مەترسیدارە و بەردەوامیی پێشێلکاری لەم چەشنە داهاتووی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە”، قوباد تاڵەبانی وای نووسیوە.

هەروەها لە پۆستەكەیدا هاتووە، “بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەکەین و بە هاوکاری هەموو لایەنەکان لە کەرکوک هەوڵی چارەسەرکردنی یەکجاری ئەم کێشەیە دەدەین و پێداگری دەکەین لەسەر سزادانی یاسایی سەرپێچیکاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی کورد”.

ئەمڕۆ یەكشەممە سوپای عێراق لە گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان پەلاماری جوتیارانی كوردیان دا، كە خەریكبوون زەوییەكانیان بكێڵن، لە ئەنجامدا گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، ئەمەش لە كاتێكدا لە پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاری گێڕانەوەی زەویوزاری ئەو جوتیار و هاوڵاتییانە پەسند كراوە، كە لە سەردەمی بەعس بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە زەوییەكانیان لێ زەوت كرابوو.

قوباد تاڵەبانی بۆ 964: سەردانی سەرۆکی ئێران بۆ سلێمانی پ�...

قوباد تاڵەبانی بۆ 964: سەردانی سەرۆکی ئێران بۆ سلێمانی پەیامێکی گرنگ بوو