لە بەردەڕەش

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی باوکی و گیانی لەدەست دا

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

لە گوندی دڕینی سەر بە قەزای بەردەڕەش باوکێک بەهەڵە بە ئۆتۆمبێل لە منداڵە 10 ساڵانەکەی دا و منداڵەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

نەشوان بەرزنجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەردەڕەش بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17.2.2025 تەرمی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بەناوی رابەر راید گەیەندراوەتە فریاکەوتنی بەردەڕەش”.

“منداڵەکە کەوتبوو ژير ئۆتۆمبێلی باوکی و هەموو جەستەی زیانی پێگەیشتبوو”، نەشوان بەرزنجی وای وت  .

باسی لەوەش کرد، بەهۆی نەبوونی پزیشکی دادی لە بەردەڕەش، تەرمەکە بۆ پشکنین رەوانەی پزیشکی دادی قەزای ئاکرێ کرا و دواتر رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

گوندی دڕینی دەکەوێتە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: شۆرش قادری

لە بەردەڕەش دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست د...

لە بەردەڕەش دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای بەردەڕەش کەسێک گیانی ل...

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای بەردەڕەش کەسێک گیانی لەدەستدا