سلێمانی .. گەنجێک بەغازی سۆپا خنکا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
گەنجێک لەگوندی عەزیزاوای سلێمانی بەهۆی سۆپای نەوتەوە خنکا.
سەرکەوت حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی964ی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی شوبات، گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ، بە ناوی گۆران حەسیب، لە گوندی عەزیزاوا لە باخێکدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
گۆران حەسیب، خێزاندارە و باوکی کچێکە، پیشەی پاسەوانە لەو باخە.
عەزیزاوا، گوندێکە لە سنووری ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
تۆڕی964 دەزانێت، بەوەوە ئاشکراو بووە کە گۆران حەسیب گیانی لەدەستداوە، کە کەسوکارەکەی کاتیك تەلەفۆنیان بۆیکردووە، وەڵامی نەداوەتەوە، دواتر پۆلیسیان ئاگادارکردۆتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێ: لە لیکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە گۆران حەسیب بە دوکەڵ و غازی سۆپای نەوت گیانی لەدەستداوە.