ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە: X
نیساب تەواو نابێ
بۆ رۆژی دووەمی لەسەریەک پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دانیشتن بكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی خۆی بۆ كاتێكی دیكە دواخست، ئەمەش رۆژی دووەمی لەسەریەكە ئەم بارودۆخە دووبارە دەبێتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێكدا دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بۆ كاتێكی دیكە راگەیاند.
فەرمانگەكە دەڵێت، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، دانیشتنەكە دواخرا، هاوكات دوێنێ یەكشەممەش هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە و دانیشتن نەكرا.
ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە سەرۆكی پەرلەمان مەحمود مەشهەدانی دوێنێ یەكشەممە گەیشتە ئەنقەرەری پایتەختی توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەبوو.