كەركوک

گێچەڵی بە كچێكی بیانی كرد و دەستگیر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکوک توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بكەن، كە لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە گێچەڵی بە كچێكی بیانی كردبوو.

“دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دوای ئەوە دێت، كچێک لە رێگەی یەكێك لە باڵیۆزخانەكانی عێراق لە دەرەوە، سكاڵای لەسەر ئەو هاوڵاتییە عێراقییە تۆماركردووە و سکاڵاکەش گواستراوەوە بۆ دەزگای هەواڵگریی عێراق، کە لە بەرامبەردا دۆسیەکەیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک کرد بەپێی تایبەتمەندیی شوێنەكە”، دەزگای ئاسایشی عێراق وادەڵێت.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، دوای ئەوەی دۆسیەکە خرایە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک، فەرمانی دەستگیرکردن بەپێی بڕگەکانی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی وەرگیراوە.

هەروەها باسی ئەوەشیان كردووە، دوای هەوڵی هەواڵگری و مەیدانی، مەفرەزەکانیان توانیان ناسنامەی تۆمەتبارەکە و شوێنەکەی لە پارێزگای کەرکوک دیاریی بکەن، کە تێیدا تیمێکی تایبەتمەند پێکهێنرا کە توانیان دەستگیری بکەن و دەست بەسەر ئەو سیمکارتەشدا بگرن، كە بەهۆیەوە گێچەڵی بە كچە بیانییەكە كردبوو.

لە دەستدرێژی سێکسییەوە بۆ هاوسەرگیری نهێنی لەگەڵ ژنە ک...

لە دەستدرێژی سێکسییەوە بۆ هاوسەرگیری نهێنی لەگەڵ ژنە کرێکارە بیانییەکان