قوتابخانەکان ئاگادار دەکرێنەوە

لە هەولێر مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى تەمموزى 2024 وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى قوتابخانەکانى کردووە، کە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى موچەى مانگى تەمموزى 2024 مامۆستایانی گرێبەست، نوێنەرى ئەو مامۆستایانەش دەڵێت” هێشتا موچەى مانگى ئابى 2024یان وەرنەگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتيی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى قوتابخانەکانى کردووە، کەوا سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی حەوتى 2024.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمى کوردستان 37 هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ بە بڕیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە 25ـی ئابى 2024 کران بە مامۆستای گرێبەست.

ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە بڕى 500 هەزار دینارو ئەوانەشى بڕوانامەى دبلۆمیان هەیە بڕی 450 هەزار دینار وەردەگرن.

لەسەر وەرنەگرتنى موچەى مانگى 7 و 8ـى پار مامۆستایانى گر...

لەسەر وەرنەگرتنى موچەى مانگى 7 و 8ـى پار مامۆستایانى گرێبەست هۆشدارى دەدەن