هەڵگرتنەوەى مینێک و گولە ئارپێچییەک لە سنوورى پێنجوێن
لە کاتى بینینى مین و تەقەمەنى چى دەکەیت؟
لە سنوورى پێنجوێن گولـلەیەکى ئارپێچی و مینێک پوچەڵکرانەوە
964+
وریا فەتاح
لە گوندى راوگانى پێنجوێن، گولـلە ئارپێچییەک و مینێک پوچەڵکرانەوە کە لە ناو زەوییەک دەرکەوتبوون.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بڵاوى کردەوە، دواى ئاگادارکردنەوەیان لە دەرکەوتنى گولـلە ئارپێچییەک و مینێکى جۆرى “VS50” لە گوندی راوگانی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن، تیمى مینلابەرى دەستى پێنجوێن لە دواى دەوامى فەرمى، سەردانى شوێنەکەیان کرد و مین و پاشماوە جەنگییەکان گواسترانەوە بۆ شوێنێکى پارێزراو بەمەبەستى لەناوبردنیان.
لە کاتى بینینى مین و تەقەمەنى چى بکەین؟
کاروبارى مینى سلێمانى، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی بینینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، دەستکاری نەکەن و لێی دوور بکەونەوە و شوێنەکە دەستنیشان بکەن و دواتر پەیوەندى بە ژمارە 182 بکەن.
ژمارە 182 چییە؟
هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوەبکەن و ئاگاداریان بکەنەوە لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی.