لە رێگەی هەولێر بۆ کەرکوک

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشێت بە کامێرایەکی هاتوچۆدا و شۆفێرەکەش بریندارە

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئۆتۆمبێلێک لە جۆری “هۆندا” لەسەر رێگەی هەولێر بۆ کەرکوک، نزیک بازگەی شێراوە خۆی دەکێشێت بە کامێرایەکی هاتوچۆدا و شۆفێرەکەش بریندارە و گواستراوەتەوە بۆ بنکەی تەندروستی پردێ.

ئەوەی لە دیمەنەکان دەبینێرێ و پەیامنێری 964 بۆی باسکردین، بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە زیانی بەرکەوتووە و دەعامییەکەی لێ بووەتەوە، بەڵام کامێرای دیاریکردنی خێرایییەکە سەلامەت دەرچووە، تەنیا راگیرەکانی زیانی بەرکەتووە.

پەیامنێرمان لە شوێنی رووداوەکە، لە زاری بەرپرسانی بنکەی تەندروستی پردێ گواستییەوە، ئەمڕۆ پێنجشەمە 13.2.2025 کاتژمێر 4:20 خولەک لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک، گەیەندراوەتە بنکەکەیان و تەمەنی 65 ساڵە و خەڵکی شاری کەرکوکە.

ئەو کەسە کاتێک شۆفێری کردووە و بەرەو کەرکوک چووە، تووشی رووداوەکە بووە، لە بارەی هۆکاری رووداوەکە، پەیامنێری 964 وتی، شۆفێرەکە بە لایەنە ئەمنییەکانی وتووە، خەوی لێکەوتووە و سەرئەنجام ئەو رووداوەی بەسەر هاتووە، ئێستا خۆی لە بنکەی تەندروستییە و چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە بر...

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە بریندارن