لە سنووری کەرکوک

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە بریندارن

 964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025 بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای نێوان کەرکوک و ناحیەی ریاز کەسێک گیانی لە دەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری.

ئەحمەد حەواس لە پۆلیسی هاتوچۆی ناحیەی ریاز بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا پیکاب و هۆندای ئەلنترا لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ حەویجە و بەدیاری کراوی لە نزیک ناحیەی ریازی بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی پیکابەکە گیانی لە دەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری و دوو لە بریندارەکان خەڵکی قەزای تەلەعفەرن و دووەکەی دیکەش خەڵکی ناحیەی عەلەمن، شۆفێرەکەش خەڵکی گوندی تەل عەلی قەزای حەویجەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سێ رۆژدا 30 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە ...

لە سێ رۆژدا 30 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون