وێنە؛ شارەوانی پردێ.
شوێنه گشتییه‌كانى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه
شاره‌وانى پردێ هه‌ڵمه‌تێكی چوار هه‌زارى بۆ چاندنى گوڵ و دار ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى پردێ، تیمه‌كانى شاره‌وانى ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكى چاندنى گوڵ و دارى جۆراوجۆر كردووه، ده‌یانه‌وێت هیچ لایه‌كى ناحیه‌كه‌یان بێ رازاوه‌یی نه‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چوار هه‌زار له‌و دار و گوڵانه ده‌چێنن.
ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه سه‌رقاڵى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ن و هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
گوڵه‌كان جۆراوجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگن، داره‌كانیش له جۆره‌كانى ئه‌كاسیا، ئه‌لبیزیا، لانكسترۆم، چه‌ند جۆرێك سنه‌وبه‌ر، نینیا و چه‌ندین جۆری دیكه‌ش ده‌چێنن.
شاهین خالید، ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى له شاره‌وانى پردێ، سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كات، به 964ـى وت، ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه ده‌ستیان به‌م هه‌ڵمه‌ته كردووه و ئههمڕۆش به‌رده‌وام دهن.
وتیشی “بلوارى نێوان شه‌قام و رێگاكان، پاڕك و باخچه و سه‌رشۆسته‌كان له‌و شوێنانه‌ن گوڵ و داره‌كانى لێدهچێنین”.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تى سه‌وزكردن له‌و ناحیهه داده‌ندرێت و شاره‌وانى مه‌به‌ستیه‌تى رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیه‌كه‌ى زیاد بكات، كه به‌قسه‌ى شاهین ئێتا رێژه‌كه‌ى 20% ـه.