سزاکانی تیژڕەویشی تێدایە

دادگای فیدراڵی لەسەر چوار سکاڵای پەیوەست بە هەرێم کۆدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى بۆ گفتوگۆکردن لەسەر 13 سکاڵا کۆدەبێتەوە، چوار سکاڵایان تایبەتە بە هەرێمى کوردستان و لەدژی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی پەرلەمان تۆمار کراون.

ئەو سکاڵایەی کە لەدژی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە تێیدا هاتووە، دەبێت هەموارى یاساى باری کەسیى ژمارە 188 ساڵى 1959 کە تایبەتە بە وەرگرتنى رەزامەندیى هاوسەرى یەکەم بۆ ئەنجامدانى هاوسەرگیریى دووەم لە بەردەم دادگا بەنایاسایی بناسێنێت.

سکاڵایەکی دیکە تایبەتە سزاکانى کامێراى تیژڕەویى و ئەوانی دیکە لەسەر وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان و رێکارەکانى هاوسەرگیریی دووەم تۆمارکراون.

لە سکاڵاکەی پەیوەست بە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراواندا هاتووە، ناوى ئەو وەزارەتە نایاساییە و پێویستە بکرێتە دامەزراوەى شەهیدان و ناوى ئەنفالکراوانى لێبکرێتەوە.

لە بارەی سزاکانی تیژڕەوی ئۆتۆمبێل، سکاڵاکار دەڵێت، وەرگرتنى باج و رسوماتەکان بە گوێرەى یاساى ژمارە 86ـى ساڵى 2004 تایبەت بە تۆمارى ئۆتۆمبێل نایاساییە و وەزیرى ناوخۆ دەسەڵاتى ئەوەى نییە سزاکان کەم و زیاد بکات و سزادانى شۆفێر بەهۆى خێراییەوە زیاتر لە جارێک لە یەک کات و شەقامدا نایاساییە، چونکە لەسەر یەک سەرپێچى نابێت کەسێک دووجار سزابدرێت.

یاسای لێبوردنی گشتی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵ...

یاسای لێبوردنی گشتی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵی داوە بە گژی یەکدا