دیمەنێک لە شاری کەرکوک _ وێنە: 964
بە بڕیاری پارێزگار
لەمەودوا رۆژانی هەینی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک ناکرێنەوە
964+
شۆڕش قادری
رۆژانی هەینی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جەنجاڵی و قەرەباڵغییەکی زۆر دروست دەبێت، لە کەرکوک لەسەر داوای هاوڵاتیان بڕیاردرا لەو رۆژەدا پێشانگاکان دابخرێن و نەکرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.2.2025 نوسینگەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە رۆژانی هەینی لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل لە کەرکوک بکرێتە پشوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە لەسەر داوای زۆرینەی خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پێشانگاکان و داواکاری دانیشتوانی ناوچەکە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، جێبەجێ کراوە.
وێنەیەکی بڕیارەکەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە خوارەوە: