کارکردن لە پارکەکە وێنە: 964
لە هەولێر
چینییەکان لەسەر شێوازی خۆیان پارکێک دروستدەکەن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پارکێک لەسەر شێواز و کلتوری چینییەکان لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر دروست دەکرێت و بریارە لە داهاتووشدا هەشت پارکی دیکەش دروست بکەن.
رێبین ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، بە 964ـی وت، “پارکەکە لەسەر رووبەری 11 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت، لەسەر تێچووی چینییەکانە و هەر خۆشیان کارەکانی دروستکردنی پارکەکە دەگرنە ئەستۆ.
رابەر نەجمەدین، ئەندازیاری پڕۆژەکە بۆ 964 وتی، رووبەری سەوزایی لە پاڕکەکە نۆ هەزار مەتر چوارگۆشەیە، ئێستا زیاتر لە %40ـی کارەکانی تەواو بووە.
وتیشی، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و رووناکرکردنەوەی پارکەکە سوود لە وزەی خۆر وەرگیراوە، شوێنی راکردن و وەرزشیشی تێدایە و گرنگی زۆریش بە سیستەمی ئاودێری و کوالێتی کۆنکرێتی پارکەکە دەدەن.
روونیشیکردەوە، پارکەکە زیاتر لە نۆ دەرگای هەیە و هیچ پەرژینێکی نییە، ئەمەش لەسەر شێوازی پارکە چینییەکان چونکە باخەکانی ئەوانیش بێ پەرژینن.
باسی لەوەشکرد، تەنیا ئەو پارکە نییە و چینییەکان بڕیاریانداوە لە داهاتوودا هەشت پارکی دیکە لە شاری هەولێر دروست بکەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر