پارەی 11 مانگە

دارایی عێراق: ساڵی رابردوو زیاتر لە 13 ترلیۆن دینارمان بۆ هەرێم ناردووە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی خەرجی و داهاتەکانی بۆ 11 مانگی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 13.1 ترلیۆن دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

بەگوێرەی دواین ئامارى داهات و خەرجیی وەزارەتى دارایی فیدراڵ، کە تاوەکو تشرینى دووەمى ساڵی 2024ـە، خەرجیى عێراق 136 تریلیۆن و 431 ملیار و 100 ملیۆن و 288 هەزار دینار بووە، 113 تریلیۆن و 564 ملیار و 500 ملیۆن و 888 هەزار دینارى بۆ خەرجیى رەوان بووە کە زیاتر لە 80 تریلیۆن دینارى بۆ موچە و پارەى چاودێریى کۆمەڵایەتى بووە.

بە گوێرەى ئامارەک خەرجیى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ئەو 11 مانگەدا، بە 13 تریلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار و 515 دینار هەژمار کراوە.

ئەم راگەیاندراوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە كاتێكدایە، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی 12ی ساڵی 2024یان وەرنەگرتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا بەوە تۆمەتبار دەكات، كە پارەی تەواوی بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران نەناردووە.

دارایی عێراق: نەبوونی ناوی خانەنشینان هۆکاری دواکەوتن...

دارایی عێراق: نەبوونی ناوی خانەنشینان هۆکاری دواکەوتنی موچەیە