سەروو 75 دۆلارە
نرخى نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە و نرخەکەى بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد و سەروو 75 دۆلارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 53 سەنت بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 71 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 47 سەنت بەرزبووەتەوە.
لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیدا رووی لە دابەزین کردەوە و ئەوا چەند رۆژێکیشە دووبارە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.