بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا وێنە: 964
بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا
کەسوکارى پێشمەرگەی کەمئەندامى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن
964+
ژێوار خدر
ئەو خوێندکارانەی کەسوکاری پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن لە کرێی خوێندنی پاراڵێل و ئێواران دەبەخشرێن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025 راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە بڕیاری ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا، بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندی پاراڵێل و ئێوارانی ئەو خوێندکارانە درا، کە کەسوکاری پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویستیان هەبێت.
ئەم بڕیارەش بەپێی یاسای خانەنشینی کەمئەندامانی پێشمەرگە ژمارە 34ـی ساڵی 2007، کە تایبەتە بە مافى فێرکردنى بە خۆڕایی بۆ هاوسەرو منداڵەکانى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەر.