حەوت رۆژە

ژمارەیەک گیسک لە شوێنێکى سەخت گیریانخواردووە و دانەیەکیان کەوتە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

حەوت رۆژە، شەش گیسکى ئاژەڵدارێکى سنوورى دەربەندیخان، لە چیاى بەرانان گیریانخواردووە و دانەیەکیان ئەم بەیانییە کەوتووەتە خوارەوە بۆ مردار بووەتەوە.

عەتا حەمە ساڵح کە ئاژەڵدارێکى سنوورى دەربەندیخانە بە 964ـى وت،”حەوت رۆژە شەش سەر لە گیسکەکانم لە شوێنێکى سەختى چیاى بەرانان لە دەربەندیخان گیریانخواردووە”.

وەک باسى دەکات، ئەمڕۆ لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستکەوتنى خواردن، یەکێکیان بەربووەتەوە و مردار بووەتەوە، وەکخۆى دەڵێت، ماوەى حەوت رۆژە لەوێن و برسیانە.

ئەو شوێنەى گیسەکان گیریان لێى خواردووە، دەکەوێتە چیاى بەرانانى نزیک گوندى فەقێ جنە، لە سنوورى دەربەندیخان.

خاوەنى ئاژەڵەکان وتیشى،”هەرچەندە شوێنەکە سەختە، بەڵام هیوادارم لایەنى پەیوەندیدار بتوانێت رزگاریان بکات”.

گوندى فەقێ جنە کەوتووەتە ناحیەى باوەخۆشێن لە قەزاى دەربەندیخان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى.

له‌ بارزان ده‌م و ددانى بزنێكی كێوى چاككرایه‌وه‌ و د...

له‌ بارزان ده‌م و ددانى بزنێكی كێوى چاككرایه‌وه‌ و دوو هه‌فته‌ چاره‌سه‌ریان كرد‌