لە بازگەى دێگەڵە

رێگریکرا لەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى بەڕێکەوتبوون بەرەو هەولێر

964+

وریا فەتاح

ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەى لە سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان بەرەو هەولێر بەڕێکەوتبوون، لە بازگەى دێگەڵە رێگریان لێکرا.

مامۆستا یاسین عەبدوڵا، یەکێک لە سەرپەرشتیاران و بەشدار بوو لە گردبوونەوەکە بە 964ـى وت،” لە بازگەى دێگەڵە رێگریمان لێکراوە چالاکی و ناڕەزایەتییەکانمان ببەینە هەولێر، بۆیە بڕیارمانداوە بەپێى بڕۆین”.

وەک باسى دەکات ژمارەیان زیاترە لە 200 مامۆستا و فەرمانبەر، دەیانەوێت دەنگى ناڕەزایەتییەکانیان ببەنە هەولێر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانى سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە و کۆیە و راپەڕین و گەرمیان، بەڕێکەوتوون بەرەو هەولێر.

مانگراتووان: مانگرتن ناشکێنین

مانگراتووان: مانگرتن ناشکێنین