سێ کچ رۆڵ دەبینن 

 شانۆی “خزمەتکاران” لە دهۆک نمایش دەکرێت 

964+

توانا نەقی

شانۆی خزمەتکاران کە کە پیامی کۆمەڵایەتی و سیاسیشی هەڵگرتووە و لەلایەن کچێکی چەمچەماڵەوە دەرهێنانی بۆ کراوە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە دهۆک نمایش دەکرێت.

شانۆی خزمەتکاران لە نوسینی ژان ژینە و کاری دەرهێنانی لەلایەن ئاڵا غازی بۆ کراوە و سێ ئەکتەر تیایدا بەشدارن کە هەرسێکیان کچن.

ئاڵا غازی دەرهێنەری شانۆی خزمەتکاران بە 964ـی وت، شانۆکەیان بردووەتە دهۆک رۆژانی 12 و 13ـەی ئەم مانگە لە هۆڵی محەمەد عارف جەزیری نمایش دەکرێت.

وتیشی، لە شانۆکەدا سێ کچ رۆڵ دەبینن و کاری دەنگی شانۆکەش زیندووە و هەر کچێکی ئەکتەر بەناوی شیرین حەقی ئۆپێرا و گۆرانیەکان دەڵێتەوە.

سەبارەت بە چیرۆکی شانۆکە ئاڵا دەڵێت، لە رووی کۆمەڵایەتییەوە باس لەچینی سوقراتی و بوژوازی دەکات و جیاوازی نێوان هەژار و دەوڵەماند دەکات، لە رووی سیاسیشەوە باس لە دەسەڵات و قۆرغکاری دەکات و لە پێناو مانەوەیان، لەسەر ئاستی تاکیش باس لە رکابەری و چاڵ هەڵکەندنی تاکەکان بۆ یەکتری دەکات.

بۆ یەکەمجار شانۆییەک لە یەک کاتدا بە سێ زمان نمایش کرا

بۆ یەکەمجار شانۆییەک لە یەک کاتدا بە سێ زمان نمایش کرا