دیمەنێکی سەرتەکی بەمۆ لە وەرزی زستاندا - وێنە؛ ئەرشیفی 964
باکوری گەرمیان
بەفر سەرتەکی بەمۆی سپیپۆش کردووە و تا نیوەشەو دەبارێت
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفر و بارانی بەهێز زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە لە سلێمانی جگە لە گۆیژە و ئەزمەر ناوشاریشی گرتووەتەوە و لە گەرمیانیش سەرتەکی سپیپۆش کردووە.
ساڵانە لە باکوری گەرمیان بەفر دەبارێت بەڵام ئەمساڵ رێژەکەی زۆر زۆرە و بە تەواوی ناوچەی سەرتەکی بەمۆی سپیپۆش کردووە.
سیروان ساڵح کەشناس بە 964ـی وت، ئەمشەپۆلە تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت و لەو ناوچەیەش تا ئەو کاتە بەفر دەبارێت.
وتیشی، ساڵانە لە سەرتەک بەفر دەبارێت بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ زۆر زۆر بووە و ئەمە وادەکات لە سبەینێوە کەشەکە بەتەواوەتی سارد بکات و پلەکانی گەرما زیاتر دابەزن.
بەفرەکە سەبتەری سلێمانی و چیای گۆیژە و ناوچەکەنای پێنجوێن و ناوچەشاخاوەیاکانی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی دهۆکی بەتەواوەتی گرتووە و بەڵام هەولێر ئەمڕۆ بارانیشی لێنەباریوە و تەنیا رەشەبایەکی بەهێز بووە.