بەفربارین لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
خۆر لە ئاسمان دەردەکەوێتەوە
شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی دواین پێشبینی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و رۆژانی دوای بێت کە کەشنەسەکان چاودێرییان کردووە، ئەم بارستە هەوا ساردەی “جەمسەری باکورە” کە چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە تا رۆژی دووشەممە 10.2.2025 کاریگەری دەمێنێ.
شارەزایەکی کەشناسی بە 964ی وت، دواتر پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.
سالار عەلی، شارەزاکەیە ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025، بە 964ی وت، دەربارەی شەپۆلی باران بارین، لەم شەپۆلە دا بۆ ئەم شەو کۆتایی دێت، لە زۆربەی ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان پڕوشە بەفر و باران و بەفربارین بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک روو لە دابەزین دەکات.
بەڵام بۆ سبەی یەکشەممە 9.2.2025، ئاسمان هەتاو دەبێت لە هەندێک ناوچە پەڵە هەوری ناوخۆی دروست دەبێت، لەگەڵ کزەبای باکور کەشەکە هەر بەساردی دەمێنێتەوە تا 10ی شوبات و پلەکانی گەرمای سبەی 09ی شوبات لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
سلێمانی _ بەرزترین پلە °09 پلە نزمترین پلە °01-
خێرای بای باکوری ڕۆژهەڵات و بای باکور 23کیلۆمەتر کاتژمێردا
ماوەی خۆرەتاو 10کاتژمێرهەولێر _ بەرزترین پلە°12پلە نزمترین پلە °01-
خێرای بای ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات 10کیلۆمەتر کاتژمێردا
کاتژمێردا ماوەی خۆرەتاو 08کاتژمێرکەرکوک __بەرزترین پلە°12 پلە نزمترین پلە°03
خێرای بای باکوری ڕۆژهەڵات و بای باکور 10کیلۆمەتر کاتژمێردا
ماوەی خۆرەتاو 09 کاتژمێردهۆک ___بەرزترین پلە°10پلە نزمترین پلە °02
خێرای بای باکور 09 کیلۆمەتر کاتژمێردا
ماوەی خۆرەتاو 04 کاتژمێرهەڵەبجە__بەرزترین پلە°09 پلە نزمترین پلە °01
خێرای بای ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات 08کیلۆمەتر کاتژمێردا
کاتژمێردا ماوەی خۆرەتاو 07 کاتژمێر